تۆ نه‌بووی، مانگه‌شه‌وێ چوومهوهبهو کووچه‌یه‌دا
هه‌موو گیانم بووهچاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له‌حه‌ز و تاسهوهها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری ههڵدایهوهئهو عیشقهکهجاران
له‌که‌ژ و کێوی ده‌دا
له‌هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا.
هاتهبیرم کهشهوێ
پێکهوهلهو کووچهیهبووین
بهپهڕوباڵی ئه‌وین
کوێیهکهدڵگر بوو، ده‌چووین.
له‌سه‌ر ئه‌و جۆگهیهساتێ بهوچان دانیشتین.
تۆ هه‌موو ڕازی جیهان مه‌یبوو له‌نێو چاوی ڕه‌شت
من توابوومهوهبهو تینی نیگای گه‌رم و گه‌شت.
شین و ساماڵ بوو شه‌و و،
هێمن و مه‌ند و ئارام،
به‌ختی گهشپێدهکهنی و،
ده‌وری زه‌مان ئه‌سپی ڕام.
مانگه‌شه‌و هێندهنهوی،
هێشووهگزنگی لهدهراو هه‌ڵدێنا
دار هه‌موو ده‌ستی لق و پۆپی به‌ره‌و
مانگی ته‌واو هه‌ڵدێنا.
شه‌و و، کۆڵان و، گوڵ و، ده‌شت و په‌رێز
هه‌موو گوێی دابووهئاوازی مه‌لی شه‌وئاوێز.
دێته‌بیرم که‌وتت: ”واز لهئهوینم بێنه!
”وهرهبڕوانهلهئاو، تۆ له‌خوڕه‌ی ڕامێنه
”وه‌کوو عیشق تێده‌په‌ڕێ، سه‌یری که‌ئه‌م ئاوێنه!
”گه‌ر به‌عیشقی منهئهمڕۆ دڵی تۆ دێتهسوێ
”چ ده‌زانی که‌سبه‌ی چیده‌وێ، دهتباتهکوێ؟
”تا فه‌رامۆشی بکه‌ی تۆ کهگرفتاری منی،
”بڕۆ له‌م شارهمهمێنه، بڕۆ جێگایه‌کی دی!“
من وتم: ”کوانێ ده‌توانم لهئهوینت لاده‌م؟
”چۆن بڕۆم؟ خۆ لهنههاتی سه‌فه‌ری وا ناده‌م.
”ڕۆژی ئه‌ووه‌ڵ که‌دڵم باڵ و په‌ڕی گرت بهههوات
”وه‌کوو کۆتر ده‌فڕی ده‌نگی شه‌قه‌ی باڵی ده‌هات،
”هاتهگوێسوانهیی تۆ و ئیدی نه‌ڕۆی، نیشتهوهلات.
” نه‌ڕه‌وی لێت، نه‌فڕی ئه‌و به‌هه‌موو به‌ردی جه‌فات.“
ئه‌وه‌شم وت که: ”وه‌ره! جوانێ ئه‌گه‌ر ڕاوچی تۆی،
”ئه‌وه‌تا ئاسکی دڵم کهوتهههواری ڕاوت
”ده‌ر و ده‌شتان ده‌گه‌ڕێ
تا بکهوێتهداوت.
”ئهوهداوا مهکهلێم، خۆ لهئهوینت لاده‌م
”پێم له‌گه‌ڵ نایهبڕۆم، قه‌ت سه‌فه‌ری وا ناکه‌م.“
له‌لقی داره‌که‌وه، قه‌تره‌یێ ئه‌سرین باری
مه‌لی شه‌و ناڵه‌یه‌کی کرد له‌دڵی زاماری
ته‌ڕ ببوو چاوه‌که‌ت و دیم کهنمی تێزابوو
مانگه‌شه‌و پێده‌که‌نی هێندهسهری سوڕمابوو.
دێته‌بیرم کهخهمۆش بووی و چ ده‌نگت نه‌ده‌هات
دڵی من مایهوهبۆ حه‌سره‌ت و بۆ ده‌رد و به‌ڵات
دڵ هه‌ر ئه‌و کۆتری جاران بوو کهههڵنهفڕی له‌لات.
به‌غه‌م و ناڵهبهسهرچوو شه‌وه‌که و،
به‌خه‌فه‌ت زۆری تریش هاتهوهشهوگاری وا؛
نه‌بوو جارێ کهبپرسی له‌دڵێ لێت ڕه‌نجا
نه‌بوو جارێ بهگوزهر بێیهوهبهو ژوانگه‌یه‌دا ،
من به‌ڵام ...
چۆن؟ به‌چ حاڵێک
به‌ته‌نێ چوومهوهبهو کووچه‌یه دا!